كاربه‌ده‌سـتانی حه‌ماس ده‌ڵێن بۆمبـبارانی كه‌رتی غه‌ززه ئه‌ندامێـكی باڵای به‌شی له‌شـكری كوشــتووه كه ده‌بێته دووهه‌م كه‌سی باڵای حه‌ماس له ماوه‌ی هێرشی حه‌وتوویه‌كدا گیانیان له‌ده‌سـتبده‌ن.
كاربه‌ده‌ســتان ده‌ڵێن ئه‌بو زه‌كه‌ریا ئه‌لجه‌مال ڕۆژی شه‌ممه له گه‌ڕه‌كی ئه‌لشـوجاعیـیه له خۆرهه‌ڵاتی غه‌ززه گیانی له‌ده‌سـتدا.
هێرشـێـكی دیكه‌ی ئاسـمانی ئیسرائیل مه‌لایه‌كی حه‌ماسی به ناوی نزار ڕه‌یان له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا كوشت.
له سوریا ڕێبه‌ری حه‌ماس خالید مشـعه‌ل هۆشـداری له دژی هێرشێـكی سه‌رزه‌وی ئیسرائیل دا و هه‌ڕه‌شه ده‌كات ئه‌گه‌ر سه‌ربازان سـنووری غه‌ززه بـبه‌زێنن ئه‌وا تووشی چاره‌نووسـێـكی ڕه‌ش ده‌بن. هه‌زاران سه‌رباز و تانكی ئیسرائیل له سـنووره‌كه جێـگیربوونه و چاوه‌ڕوانی ده‌سـتوری هێرشـن.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوای ئاگربه‌سـت ده‌كات، به‌ڵام ده‌ڵێت به‌سـتراوه‌ته‌وه به ئیسرائیل ئاخۆ هێرش بۆ غه‌ززه بكات یان نا.
له وتاری ڕادیۆیی حه‌وتوویانه‌یدا ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆك بوش تاوانی خسـته سه‌ر حه‌ماس كه هانی توندوتیژی ده‌دات، وه داوای له چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌یش كرد مسـۆگه‌ری بكه‌ن پـێشـی میلیشـیاكان بگرن تا چه‌ك به قاچاخی بۆ غه‌ززه به‌ڕێ‌نه‌كه‌ن.