Accessibility links

ئیسرائیل هێزه‌كانی خۆی له‌ نزیـك غه‌ززه‌ كۆ‌ ده‌كاته‌وه‌


له‌ كاتێـكدا فڕۆكه‌ جه‌نگیـیه‌كانی ئیسرائیلی ئامانجه‌ گومان‌لێـكراوه‌كانی حه‌ماسـیان له‌ ناوچه‌ی فه‌له‌سـتینـیـیه‌كان بۆ ڕۆژی شه‌شه‌مین بۆردومان كردووه‌ تانك و هێزه‌كانیان له‌ نزیك سـنووری غه‌ززه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌.

هاوكات به‌رپـرسـانی ئیسرائیلی له‌ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وانه‌كردنی هێزی زیاتر بۆ ئه‌ودیو سـنووره‌كانه‌وه‌ وتووێژده‌كه‌ن.

جێی وتنه‌ موشه‌كی ئاسـمانی و ده‌ریایی‌یه‌كانی ئیسرائیل باڵه‌خانه‌كانی حكومه‌تی حه‌ماس و تونێـله‌كانی قاچاخچێتی و بنكه‌كانی موشـه‌ك‌هاویشـتنیان وێران كردووه‌.

سه‌رچاوه‌ فه‌له‌سـتینیـیه‌كان گوتوویانه‌ له‌ ئاكامی یه‌كێـك له‌ هێرشـه‌ ئاسـمانیـیه‌كان نزار ڕه‌یانی ڕێبه‌ری باڵای سـیاسی حه‌ماس و چوار كه‌سی دیكه‌ كه‌ یه‌كێكیان ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌یه‌تی كوژراون.

له‌ ئاكامی هێرشه‌ ئاسـمانیـیه‌كان به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 400 فه‌له‌سـتینی كوژراون و نزیكه‌ی 2 هه‌زاری تر برینداربوون. نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر چواری كوژراوه‌كان خه‌ڵـكانی مه‌ده‌نین.

هێرشه‌ موشـه‌كیـیه‌كانی حه‌ماسیش بۆته‌ مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی 4 ئیسرائیلی له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌وه‌. ڕێبه‌رانی جیهانی نیگه‌رانن سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی مرۆیی له‌ غه‌ززه‌دا و هه‌وڵه‌ دیپـلۆماتیـیه‌كانیان چڕتر كردۆته‌وه‌ بۆ كۆتایی‌هێنان به‌و توندوتیژیـیه‌. هه‌رچه‌ندێـكه‌ له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پـێشـنیارێـكی عه‌ره‌بی ڕه‌تكرده‌وه‌ بۆ ده‌ركردنی بڕیارێـك داوای ئاگربه‌ستێـكی ده‌سـتبه‌جێی ده‌كرد.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG