له ئه‌مڕۆوه بۆ یه‌كه‌مین جار له‌وه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌دام حسێنیان له سـاڵی 2003 دا له‌كارخستووه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ناوچه‌ی سه‌وزیان ته‌سلیم به حكومه‌تی عێراق كرده‌وه.
نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی ته‌سلیمكردنه‌كه‌ی وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ وه‌ده‌سـته‌وه هێنانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری عێراق دوای پـێـنج سـاڵ له ڕزگاركردنی وڵاته‌كه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ناوزه‌دكرد.
كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریكایی عێراقیان له ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برد، وه بۆ زۆربه‌ی عێراقیـیه‌كان وه‌ك سومبلێـكی داگیركردنی ئه‌مه‌ریكا ته‌ماشـا ده‌كرێت.
به‌ڕێز مالیكی له مه‌راسیمی گواسـتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌دا پـێشـنیاری كرد كه یه‌كی مانگی یه‌ك به پـشـوودانێـكی نیشـتیمانی له عێراقدا ده‌سـتنیشـان بكرێت.
جێی باسه وه‌ك یه‌كه‌مین هه‌نگاو له‌گه‌ڵ لێدانی یه‌كه‌مین چركه‌ی ده‌سـتپـێـكردنی سـاڵی نوێ‌دا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆشـكی سه‌رۆكایه‌تیـیان له به‌غدا ته‌سلیم به حكومه‌تی عێراق كرده‌وه. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا كۆشـكه‌كه‌یان له ڕووخاندنی سه‌دام حسێنه‌وه وه‌ك سه‌نته‌ری دیپـلۆماسی به‌كاریان‌هێناوه.
وه له دره‌نگانێـكی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌شـدا مه‌راسـیمێـك سـازده‌كرێت كه تیایدا هێزه‌كانی عێراق ئه‌ركی ئاسایشی ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا له ئه‌سـتۆده‌گرن. ته‌سلیمكردنه‌كه به گوێره‌ی ڕێـكه‌وتنی ئه‌منی نێوان واشـنتن و به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه له مانگی ڕابردووه‌وه مۆركراوه و ڕێ ئه‌دات هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تا سـاڵی 2011 له عێراق بمێنـنه‌وه. ڕێـكه‌وتنه‌كه جێی بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕێدان به هێزه بیانیـیه‌كان له عێراقدا ده‌گرێته‌وه.