به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش ده‌ڵێت کارده‌کات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاگربه‌سـتێـکی به‌رده‌وام نێوان ئیسرائیل و کۆمه‌ڵی میلیتانی فه‌له‌سـتینی حه‌ماس.
دووشه‌ممه ده‌مڕاسـتی کۆشـکی سـپی گۆردن جاندرۆی له کراوفۆردی ته‌کساس، نزیک ماڵی تایبه‌تی سه‌رۆک بوش به په‌یامنێرانی گوت ئه‌مریکا تێده‌گات ئیسرائیل خه‌ریکه به‌رگری له‌خۆی ده‌کات له دژی هێرشیبه‌ده‌وامی موشه‌ک و هاوه‌نی میلیتانی حه‌ماس له غه‌ززه. ئه‌و حه‌ماسی لۆمه‌کرد بۆ تێـکچوونی ئاگربه‌سـته‌که.
جاندرۆی گوتیشی ئه‌مریکا دا‌و له ئیسرائیل ده‌کات هه‌وڵ بدات خه‌ڵـکی مه‌ده‌نی له غه‌ززه نه‌کوژرێن، وه گوتی سه‌رۆک بوش و شـای سه‌عودی و هه‌روه‌ها شـای ئوردن گفتوگۆیان هه‌بووه سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کان بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی. له واشـنتن ده‌مڕاسـتێـکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا گوتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا کۆنده‌لیزا ڕایس کار ده‌کات بۆ گه‌ڕانه‌وی ئاگربه‌سته‌که و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیل و میسر و سه‌عودی ئه‌نجامداوه.