توركیا ده‌ڵێت ئه‌و ڕۆڵی ناوبژیوانی خۆی له وتووێـژی ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و سـوریا ڕاده‌گرێت له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئه‌م دوایـیانه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا عه‌لی باباجان ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی ئیسرائیل ناتوانێت باسی ئاشـتی له‌گه‌ڵ سوریا بكات له كاتێـكدا له شـه‌ڕدابێت له‌گه‌ڵ غه‌ززه.
سوریا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه‌وا وتووێـژه‌كانی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ڕاده‌گرێت له‌به‌ر هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر غه‌ززه كه بوو به مایه‌ی كوژرانی زیاتر له 300 فه‌له‌سـتینی.
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش باباجان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یطله ئه‌نكه‌ر كۆبوونه‌وه بۆ وتووێـژكردن له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێـك بۆ شه‌ڕه‌كه‌ی غه‌ززه. ئه‌وان داوا له ئیسرائیل ده‌كه‌ن كه هێرشه خوێناویـیه‌كانی بۆ سه‌ر غه‌ززه ڕاگرێت و هۆشـداری گرژی و ئاڵۆزی زیاتریان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داوه.