خه‌ڵـكان له سه‌رانسه‌ری جیهان كاردانه‌وه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر توندوتیژیـیه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه پاپا بێـندێـكت داوای كۆتایی‌هێنان به توندوتیژی كرد له خاكی له دایكبوونی عیسـا كه به بڕوای كریسـتیانه‌كان كوڕی خودایه.
له ڕۆژی شه‌ممه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا حه‌ماسی تاوانباركرد به شـكاندنی ئاگربه‌ست و داوای ئاگربه‌ستێـكی ده‌سـتبه‌جێی كرد.
وته‌بێژی كۆشـكی سـپی گۆردن جۆندرۆ گوتی ئه‌وه به ته‌واوه‌تی شـتێـكی جێـگای ڕه‌زامه‌ندی نه‌بوو كه حه‌ماس هێرش بكاته سه‌ر ئیسرائیل پاش ئه‌و ئاگربه‌سـته كه شه‌ش مانگی خایاند.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێبه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئیش فه‌رمانی به موسـڵمانان داوه به‌رگری له فه‌له‌سـتینیـیه‌كان بكه‌ن دژ به هێرشـه‌كانی ئیسرائیل. ئه‌و هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له هه‌ندێ له حكومه‌تانی عه‌ره‌ب گرتووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بێ‌ده‌نگن له ئاسـت هه‌ڵـمه‌ته‌كانی دژ به غه‌ززه.
بڕیاره كۆمكاری عه‌ره‌ب له كۆتایی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی ته‌نگه‌تاوی ئه‌نجام‌بده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه‌چاره‌یه‌ك.
سـكرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش بان كی موون و یه‌كێتی ئه‌وروپا و ڕوسـیا داوایان له حه‌ماس و ئیسرائیلیش كردووه شه‌ڕه‌كه ڕابگرن.
خۆپـیشـانده‌ران له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن هێرشه‌كانی ئیسرائیلیان مه‌حكومـكرد و خۆپـیشـانده‌رانیش له ڕباطی پایته‌ختی مه‌غریبیش داوای ڕاگرتنی هێرشه‌كان ده‌كه‌ن.