پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له شـاری به‌غدا لانی كه‌م 22 كه‌س كوژراون.
پـۆلیس ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌كه له ئیزگه‌یه‌كی ئۆتۆبۆس له گه‌ڕه‌كێـكی به زۆرینه شیعه ڕوویدا و 54 كه‌سیشی برینداركردووه.
ڕۆژی هه‌ینی پـۆلیس له پارێزگای ئه‌لئه‌نبار بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی له كاتی دیاریكراو دا و ماڵ به ماڵ به دوای ڕێبه‌رانی خۆجێی ئه‌لقاعیده ده‌گه‌ڕا كه خۆیان ده‌ربازكردبوو.
سێ میلیشـیا هه‌روه‌ها له گرتووخانه‌ی ئه‌لفورسان له شـاری ڕومادی خۆیان ده‌ربازكردووه له ماوه‌ی شه‌ڕوپـێـكدادانێـكدا كه تیایدا 13 كه‌س كوژراون.
سه‌رۆكی پـۆلیسی ئه‌لئه‌نبار ده‌ڵێت شه‌ڕه‌كه له كاتێـكدا ڕوویدا كه گیراوێـك داوا له پاسه‌وانێـك ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه نه‌خۆشه هه‌تا ده‌ست به ئاو گه‌یاندن یارمه‌تی پـێـبكات. گیراوكه خۆی به پاسه‌وانه‌كه داده‌دات و چه‌كه‌كه‌ی لێداده‌ماڵێت و پاشـان ده‌یكوژێت.
هه‌ندێـك له گیراوان له ماوه‌ی ته‌قه‌كه‌دا خۆ ده‌ربازده‌كه‌ن و لانی كه‌م 6 ئه‌فسه‌ر و پـۆلیس و 7 گیراویش كوژراون. چه‌ند پـۆلیسی دیكه هه‌روه‌ها له نێو ئه‌و ته‌قه و لێـكدانه‌دا برینداربوونه.