پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت ڕۆژی پـێنجشه‌ممه به لایه‌نی كه‌مه‌وه 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا كاتێـك ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ڕێسـتورانتێـكی قه‌ره‌باڵغ له باكوری خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا ڕوویدا.
پـۆلیس ده‌ڵێت 13 كه‌سی دیكه كه هه‌روه‌ها كارمه‌ندانی پـۆلیسیان له نێوانیاندا بوو زیانیان پـێـگه‌یشـت كاتێـك ماشـێنێـك له گه‌ڕه‌كی شوعله‌ی به زۆرینه‌ی شیعه‌كان ته‌قیـیه‌وه ده‌سه‌ڵاتداران نه‌یانگوتووه كێ بۆمبه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ڕێـسـتورانته‌كه چاندبوو كه به‌رده‌وام پـۆلیس و كرێـكارانی بیناكردن ڕووی تێـده‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند عێراق ئه‌مه‌ریكای دڵنیاكردۆته‌وه له‌وه‌ی به زۆر ئه‌ندامانی پارتی سه‌رهه‌ڵـداوی ئێرانی وه‌ده‌رناكه‌ن كه له سه‌ردمی سه‌دام حسێنه‌وه له عێراقدان.
كاربه‌ده‌سـتانی عێراق زووتر گوتبوویان كۆمه‌ڵه‌كه له عێراق ده‌رده‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه كاربه‌ده‌سـتانی عێراق گوتیان هێرشـبه‌ران بۆریـیه‌كی نه‌وتیان له شـاری كه‌ركوك ته‌قانده‌وه. له‌و باره‌یه‌وه یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌و شـاره ڕاپـۆرتی ناردووه. ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی هه‌واڵ و ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێی ئه‌و فایله ده‌نگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.