گروپـێـکی له‌شـکری ئه‌وه‌ی کۆنتڕۆڵی وڵاتی گینیای کردووه ده‌ڵێت له ماوه‌ی 2 سـاڵدا هه‌ڵـبژاردن له‌و وڵاته‌دا سـازده‌کات.
ئه‌م گروپه پـلانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه له ڕادیۆی ده‌وڵه‌ته‌وه ڕاگه‌یاند، واته به ڕۆژێـک دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نێـکی 32 ئه‌ندامی هه‌واڵی کۆنتڕۆڵـکردنی حکومه‌تی گینیای ڕاگه‌یاندبوو.
به‌رپرسـانی له‌شـکری وڵات به چه‌ند کاتژمێرێـک دوای مردنی سه‌رۆکی له مێژی وڵات لاسانا کۆنتێ ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ده‌ست، به‌ڵام هێشـتا ڕه‌وشی سـیاسی له‌و وڵاته ده‌وڵه‌مه‌ند به کانزایه ڕوون و ئاشـکرا نیـیه.
هاوکات سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی سـوپا و هه‌روه‌ها سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی ده‌ڵێن حکومه‌تی سـڤیلی گینیا هێشـتا ده‌سه‌ڵاتی هه‌ر له ده‌سـتدایه، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌م بارودۆخه ئاڵۆزه له گینیا یه‌کێتی ئه‌فریکا ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ تاوتوێـکردنی ئاڵۆزی سه‌رهه‌ڵـداو له‌و وڵاته کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ته‌نگه‌تاوی ده‌به‌سـتێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه سید جینیت نێراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ هه‌رێمی خۆرئاوای ئه‌فریکا به ئاماده‌بووانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له ئه‌ثیوبیا گوت هیچ گروپـێـکی تایبه‌ت نه‌یتوانیوه ڕه‌وشی خۆی له گینیا دووپات بکاته‌وه، هه‌روه‌ها گوتیشی بارودۆخی ئه‌و وڵاته ئارامه به‌ڵام له گۆڕاندایه.