وته‌بێژی کۆشـکی سـپی ئه‌مریکایی ده‌ڵێت ئابووری ئه‌مریکا، ئه‌وه‌ی له چاره‌کی سـێهه‌میدا لاوازبوو پـێشـبینی ده‌کرێت ئه‌و ئابووریـیه له ماوه‌ی چاره‌کی چوارهه‌میدا به ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر لاوازبێت. ئه‌مه‌ش به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و داڕمانی بازاڕه‌کانی بۆرسه و هه‌روه‌ها قه‌رزی خانووبه‌ره.
له‌و ده‌مه‌ی کرێکارانی ئه‌مریکایی و هه‌روه‌ها کاردار و بازرگانان بڕی خه‌رجیـیه‌کانیان که‌م‌ده‌که‌نه‌وه و هه‌روه‌ها داڕمانی ئابووری وڵات تا دێت قوڵ ده‌بێته‌وه، هاوکات خاوه‌ن گه‌وره‌ترین ئابووری جیهان له مانگه‌کانی حه‌وت و هه‌شت و هه‌روه‌ها نۆی ئه‌مسـاڵدا لاوازبوو.