ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێـكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌نگی داوه كه ئه‌و ڕێـكخراوه پارێزگاری له دارایی‌یه‌كانی عێراق به‌رفراوان ده‌كاته‌وه، بڕیارێـك كه پارێزگاری له سـكاڵاكانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌كات.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به تێـكڕای ده‌نگ ڕۆژی دووشه‌ممه بڕیارێـكیان په‌سه‌ندكرد كه درێژه به پارێزگاریكردن له دارایی‌یه‌كانی عێراق هه‌تا 31 ی مانگی دوازده‌ی سـاڵی 2009 ی زاینی ده‌كات. بڕیاره‌كه كۆتایی ئه‌م مانگه كۆتایی به‌سه‌رده‌چێت.
داهاتی نه‌وت و باقی دارایی‌یه‌كانی دیكه‌ی عێراق له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی مسـۆگه‌ری بكه‌ن كه ئه‌و پـوڵه بۆ كاروباری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی خه‌ڵـكی عێراق خه‌رج ده‌كرێت. ئه‌و دارایی‌یانه ناكرێت له لایه‌ن حكومه‌ته‌كانی بیانی و یانی دیكه ده‌سـتیان به‌سه‌ردا بگیرێت كه داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه له عێراق بكه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشـیار زێباری ڕێزی له بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گرت. دوای به‌شـداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كه ناوبراو گوتی بڕیاره‌كه ئاماژه‌یه‌كی به‌هێزه كه عێراق هیچی دیكه وه‌ك سه‌رده‌می سه‌دام حسێن هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر جیهان نیـیه.