پـۆلیسی ئێرانی ئۆفیسی گروپی مافه‌كانی مرۆڤی داخســتووه كه له لایه‌ن شیرین عه‌بادی براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
نێرگزی محه‌مه‌دی كاربه‌ده‌سـتی باڵا له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی به‌رگری له مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت پـۆلیس له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هێرشی كردۆته سه‌ر ناوه‌ندیـیه‌كه له‌و كاته‌ی خۆیان ئاماده‌كردوون بۆ ئاهه‌نگی 60 هه‌مین سـاڵیادی ڕۆژی مافه‌كانی مرۆڤ.
كاربه‌ده‌سـته‌كه ده‌ڵێت پـۆلیس و ئه‌فسه‌رانی ئاسایش به جلوبه‌رگی ئاسایی‌یه‌وه هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك و یاخود فه‌رمانێـكیان پـیشـان نه‌داون بۆ په‌لاماردانه‌كه.
ئاژانسی په‌یام و نووچه‌ی مێهر وتوویه كاربه‌ده‌ســتانی دادگایی فه‌رمانی داخسـتنی ناوه‌ندیـیه‌كه‌یان داون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پـسـوڵه‌ی كاركردنی یاسایی‌یان نه‌بووه.