خه‌سره‌و گۆران جێـگری پارێزگاری موسـڵ له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان کاوه کرمانج ئه‌و هه‌واڵه‌ی پـشـتڕاسـتکرده‌وه که ده‌ڵێن لیسـتی هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان داوای دواخسـتنی هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسـڵیان کردووه.
خه‌سره‌و گۆران ده‌ڵێت له ده‌نگدانێـکدا له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسـڵ ئه‌و داوایه به 22 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به 7 ده‌نگ په‌سه‌ندکرا. بڕیاره ئه‌و داخوازیـیه ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق له به‌غدای پایته‌خت بکرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:19 خوله‌كه.