شه‌ست سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر له ئه‌م مانگه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕاگه‌یاندنی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤی په‌سه‌ندكرد. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خاتوون ڕایس ده‌ڵێت ڕاگه‌یاندنه جیهانیـیهكه " له سـنووره‌كانی وڵات و جیاوازیـیه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و سـیاسی به ئه‌ولاتر ده‌چێت و ته‌نانه‌ت له ڕووی خوازیاریـیهوه په‌سه‌ندی مرۆڤایه‌تی به بوونی جۆراوجۆریش ده‌كات":
" له ڕاسـتیدا ڕاگه‌یاندنه‌كه ڕاسـته‌وخۆ له‌گه‌ڵ خوازیاری به میرات گهیشـتوو بۆ ئازادی ده‌دوێت كه له نێو دڵی هه‌ر مرۆڤێـكدایه."
خاتوون ڕایس ده‌ڵێت له ماوه‌ی شه‌ست سـاڵی ڕابردوو دهسـتكهوتی به‌رچاوی سه‌باره‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ بووه كه ڕاگه‌یاندنه‌كه به جیدی پـێـیان له‌سه‌ر داده‌گرێت و ئازادی بیروبۆچوون، ئایـین، مافی ئازادی ده‌ربڕین بیروڕا، مافی ئازادی پـێـكهێنانی جه‌ماوه‌ر و ئه‌نجومه‌نی به ئاشـتی ده‌گرنه‌وه:
" هێشـتاش به ئه‌و ڕاسـتیـیه دڵـگران بووینه كه سه‌دان ملیۆن كه‌س به‌هۆی حكومه‌ته‌كانیان له ئازادیـیه‌كانی سه‌ره‌تایی بێـبهشكراون."
یه‌كێـك له‌و حكومه‌تانه ئێرانه كه په‌سه‌ندی ڕاگه‌یاندنی جیهانی له سـاڵی 1948 ی زاینی‌دا كردووه. به ئه‌م زووانه سـكرتێری گشتی نه‌وته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بان كی موون ڕاپـۆرتێـكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ڕه‌خنه له حكومه‌تی ئێران ده‌گرێت كه به شـێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو مافه‌كانی مرۆڤ پـێشـێـل ده‌كات و سه‌ركوتی پـشـتیوانانی ئاشـتیخوازی مافه‌كانی مرۆڤ، ڕۆژنامه‌نووسـان، ڕێبه‌رانی كرێـكاری و پـشـتیوانانی كه‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌كانیش ده‌گرنه‌وه. گروپه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران داوایان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه شـانده‌یه‌ك به مه‌به‌سـتی هه‌ڵـسه‌نگاندنی باری مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران بۆ ئه‌و وڵاته بنێرێت.
كۆمیته‌ی سێهه‌می كۆبوونه‌وه‌ی گشـتی ڕێـكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان بڕیارێـكی په‌سه‌ندكردووه كه تیایدا پـێشـێـلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران به كارێـكی ناپه‌سه‌ند ده‌زانێت.
بڕیاره‌كه داوا له ئێران ده‌كات كۆتایی به جیاوازی دانان له دژی ژنان و كه‌مینه‌كانی ئاینی، زه‌وتكردنی مافه‌كانی قانونی ئێرانیـیه‌كان بهێنێت و كۆتایـیش به هه‌ره‌س پـێهێنانی چالاكان بێنێت.
له 60 هه‌مین سـاڵوه‌گه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی جیهانی سه‌باره‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی داوا له ئێران ده‌كات له‌سه‌ر یهڵـێنهكانی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆی بمێنێته‌وه و ڕێز له مافه‌كانی مرۆڤی خه‌ڵـكه‌كه‌ی بگرێت.