به تۆمه‌تی هه‌وڵـدانی پـزیشـکێـکی به‌ریتانی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک عێراقی بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی تێرۆرکاری له له‌نده‌ن و هه‌روه‌ها له شـاری گلاسکۆ دادگایه‌ک له له‌نده‌ن حوکمی به لای که‌م 32 سـاڵ زیندانی به‌سه‌ر پـزیشـکه‌که‌دا داوه.
دادوه‌ری داگاکه ڕۆژی چوارشه‌ممه حوکمه‌که‌ی به‌سه‌ر بیلال عه‌بدوڵڵای ته‌مه‌ن 29 سـاڵان ڕاگه‌یاند.
له ده‌مێـکی پـێشـتری ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا دادگاکه بۆی ئاشـکرابوو بیلال عه‌بدوڵڵا به پـیلان‌گێڕی و هه‌وڵی کوشـتارکاری و هه‌روه‌ها ته‌قاندنه‌وه تۆمه‌تبارکرا.
سه‌باره‌ت به دۆزه‌ی ناوبراو داواکارانی گشـتی به‌ریتانی گوتیان بیلال عه‌بدوڵڵا و هاوکارێـکی به‌شـداربوو له تاوانه‌کان به ناوی که‌فیل ئه‌حمه‌د له مانگی شه‌شی سـاڵی 2007 دا دوو بۆمبیان له ناو جه‌رگه‌ی له‌نده‌ندا چاندبوو، به‌ڵام پـۆلیس پـێداڕاگه‌یشت و به‌ر له‌وه‌ی بته‌قێته‌وه بۆمبه‌کانی پـوچه‌ڵ کردبۆوه.
به ڕۆژێـک دوای ئه‌م هه‌وڵه‌یان هه‌ردوو ناوبراو به ئۆتۆمبیلێـکی جۆری جیپ پـڕ له ته‌قه‌مه‌نی چووبوون بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی گلاسـکۆ و خۆیان کێشـابوو به ده‌روازه‌ی چوونه ناوه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌که و ده‌رئه‌نجام ئاگر که‌وتبۆوه و پـۆلیس ده‌سـتبه‌جێ بیلال عه‌بدوڵڵای ده‌سـتگیرکردبوو و که‌سی دووه‌م واته که‌فیل ئه‌حمه‌د که موسـڵمانێـکی هیندی بوو ئه‌وه‌ی به سه‌ختی سـووتابوو دوای مانگێـک له ئاکامی سـووتاویـیه‌که‌ی له نه‌خۆشـخانه ده‌مرێت.