سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا گۆردن بڕاون و سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی ده‌ڵێن ئه‌رکه‌کانی هێزه‌کانی به‌ریتانیا له عێراق له 31 ی مانگی پـێنجی سـاڵی 2009 دا کۆتایی‌پـێدێت.
به‌ڕێز بڕاون و سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی پاش کۆبوونه‌وه‌یه‌کی چاوه‌ڕوان‌نه‌کراوی نێوانیان ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌یانـنامه‌یه‌کی هاوبه‌شـیان ده‌رکرد.
شـایانی باسه به‌ریتانیا 4100 سه‌ربازی خۆی له عێراقدا هه‌یه. هه‌ردوو به‌ڕێزان بڕاون و مالیکی گوتیان هێزه‌کانی به‌ریتانیا له شه‌ش مانگی یه‌که‌می سـاڵی 2009 دا کاره‌کانی خۆیان ته‌واو ده‌که‌ن.
هه‌ردوو ڕێبه‌ر گوتیشـیان پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی به‌ریتانیا له سـاڵی داهاتوو عێراق به‌جێده‌هێـڵن په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌رده‌وام‌ده‌بێت و شـێوازی نوێ به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
به‌ریتانیا له پاش وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دووه‌م وڵاته که زیاترین سه‌ربازی خۆی له عێراقدا هه‌یه.
ڕۆژی سێشه‌ممه باڵیۆزی عێراق بۆ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوای له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی ئه‌مریکا کرد ده‌سـتبه‌رداری وڵاته‌كه‌ی نه‌بێت. گوتیشی ئه‌گه‌ر عێراق بـبێته وڵاتێـكی شـكستخواردوو ئه‌وا ده‌بێته مایه‌ی مه‌ترسـیـیه‌ك سه‌د هێنده‌ی سۆماڵ خراپتر.