Accessibility links

سـندوقی دراوی جیهانی ده‌ڵێت ڕه‌نگه‌ قه‌یرانی ئابووری كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی لێبكه‌وێته‌وه‌


ڕۆژی دووشه‌ممه‌ سه‌رۆكی سندوقی نێونه‌ته‌وه‌یی دۆمێنیكۆ سـتراوس كاهان هۆشـداری دا كه‌ بۆی هه‌یه‌ نائارامی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ گه‌لێـك شـوێنان له‌ جیهان سه‌رهه‌ڵـبدات مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی وڵاتان هه‌نگاوی به‌هێزتر بۆ گه‌شه‌پـێدانی باری ئابووری جیهانی هه‌ڵـبێنـنه‌وه‌.

له‌ كۆنفرانسـێـك له‌ وڵاتی ئیسـپانیا ناوبراو گوتی جیهان ڕه‌نگه‌ تووشی نوشـوسـتی ئابووری بێت كه‌ ئه‌ویش بۆی هه‌یه‌ درێژه‌ بكێشـێت ئه‌گه‌ربێت و هه‌نگاوی به‌هێز هه‌ڵـنه‌گرترێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری سـندوقی دراوی جیهانی گوتی ته‌نانه‌ت چینیش كه‌ ئابووریـیه‌كه‌ی به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندن ده‌چێت له‌ نوشـوسـتی جیهانی ڕزگاری نابێت.

گوتیشی كۆمه‌ڵه‌ پـێشـنیازی ئه‌وروپا كه‌ به‌هاكه‌ی 1,5له‌ سه‌دی داهاتی به‌رهه‌می نێوخۆیه‌تی به‌ش ناكات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG