حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت عێراق یه‌کێـکه له شـوێنه هه‌ره خه‌ته‌رناکه‌کانی جیهانی بۆ که‌مینه ئاینیـیه‌کان.
کۆمسـیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ئازادی ئاینی له ڕاپـۆرتێـکیدا که ڕۆژی سێشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه ده‌ڵێت حکومه‌تی عێراق چاو له هێرشه‌کانی سه‌ر مه‌سیحیـیه‌کان و که‌مینه‌کانی دیکه ده‌پـۆشـێت.
ئه‌و ڕاپـۆرته باس له زنجیره‌یه‌ک هێرشی سه‌ره‌تای مانگی ئۆکتۆبه‌ر له شـاری موسـڵ له دژ کۆمه‌ڵـگای مه‌سـیحیـیه‌کان ده‌کات که له ئاکامدا نزیکه‌ی 2 هه‌زار خێزان له ناوچه‌که هه‌ڵـهاتبوون.
ڕێـکخراوه‌که‌ی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت زۆربه‌ی خێزانه‌کان گه‌ڕاونه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی حکومه‌ت دڵنیای کردوونه‌ته‌وه که‌وا ڕه‌وشی ئاسایش باشـتر بووه.