ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـی سه‌رۆك جۆرج بوش و سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی له به‌غدا په‌یامنێری كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لبه‌غدادیـیه مونته‌زه‌ر ئه‌لزه‌یدی پـێـڵاوه‌كانی خۆی گرته سه‌رۆك بوش، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی جیاجیای لێـكه‌وتۆته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه دكتۆر مه‌حمود عوسـمان سـیاسه‌تمه‌داری دێرین و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت پـێویسته ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بۆ ده‌زگای دادوه‌ری عێراقی به‌جێبهێڵرێت به‌بێ ده‌سـتێوه‌ردانی ئه‌من و موخابه‌رات و ئه‌شـكه‌نجه‌دان و گرتن. پاشـان دكتۆر مه‌حمود ئه‌و تێڕوانینانه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه ده‌ڵێن ڕه‌فتاری ئه‌و په‌یامنێره به‌شـێـكه له ئازادی ڕاده‌ربڕین و ده‌ڵێت ڕاده‌ربڕین به‌و شـێوه‌یه نابێت، به‌ڵـكو ئه‌وه‌یه ده‌توانیت هه‌موو شـتێـك به ئازادی بڵێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 9:14خوله‌كه.