سه‌رۆك بوش شه‌وی شه‌ممه له واشـنتنه‌وه كه‌وته ڕێ به‌ره‌و عێراق و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گه‌یشـته ناوجه‌رگه‌ی به‌غدا.
به پـێچه‌وانه‌ی سێ سه‌ردانه‌كه‌ی پـێشـوویه‌وه ئه‌م جاره‌یان مه‌راسـیمێـكی پـێشـوازیكردنی بۆ سـازكرابوو كه ئه‌مه‌ش ده‌شێت وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك‌بێت بۆ به‌ره‌وپـێشـچوونی باری ئاسـایشی له به‌غدای پایته‌خت.
پـێده‌چێت عێراق ئه‌و مه‌سه‌له سه‌ره‌كیـیه‌بێت كه له میراتی سه‌رۆك بوشـدا بـمێنێته‌وه، وه ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بوشـیش وه‌ك ده‌رفه‌تێــكه بۆ خسـتنه ڕووی باشـترین شـیانی ڕووی كێشه‌ی عێراق هاوكاتی ئه‌وه‌ی هه‌روادێت و له جێـهێشـتنی كۆشـكی سـپی نزیـك‌ده‌بێته‌وه.
له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا سه‌رۆك بوش له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق و جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی عێراقدا كۆده‌بێته‌وه. واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌ردانی هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكاش بكات له به‌غدا كه ئه‌مه‌ش دوا ده‌رفه‌ته بۆی تا ڕاسـته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكادا بدوێت وه‌ك سه‌ركرده‌ی له‌شـكری ئه‌مریكا به‌ر له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی بداته باراك ئۆباما سه‌رۆكی نوێی هه‌ڵـبژێراوی ئه‌مریكا.
سه‌ردانه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی سه‌رۆك بوش هاوكاته‌له‌گه‌ڵ مۆركردنی ڕێـكه‌وتنێـكی نوێی ئاسایشی تایبه‌ت به ئاینده‌ی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریكی له عێراقدا و هه‌روه‌هاش دانانی قۆناغه‌كان بۆ كشـانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه تا سـاڵی 2011 .
له ڕێـگه‌دا به‌ره‌و عێراق سـتیڤن هادلی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مریكا به په‌یامنێرانی گوت كه له‌م سه‌ردانه‌دا یاوه‌ری سه‌رۆك بوش ده‌كه‌ن ئه‌م ڕێـكه‌وتنه ئاسایشـیـیه له جیهانی عه‌ره‌بیدا ده‌گمه‌نه و به ڕێـكه‌وتنێـكی گرنگ ناودێری كردووه و ئاماژه‌شی به‌وه كردووه به ئاشـكرایی دانوسـتاندنی له‌سه‌ر كراوه و له لایه‌ن په‌رله‌مانێـكی هه‌ڵـبژێراویشـه‌وه په‌سه‌ندكراوه.
نزیكه‌ی 150 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی له ئێسـتادا له عێراقن و له‌وه‌تای سـاڵی 2003 وه ڕووخانی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن زیاتر له 4200 سه‌ربازی ئه‌مریكی له عێراق كوژراون.