کاربه‌ده‌سـتانی به‌ریتانیا ده‌ڵێن ڕه‌نگه له سه‌ره‌تای ئازاری سـاڵی داهاتووه‌وه هێزه‌کانیان له عێراق بکشـێـنـنه‌وه دوای شه‌ش سـاڵ له داگیرکردنی هێزه‌کان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراق.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند به‌ریتانیا به نیازه زیا له 4 هه‌زار سـه‌ربازی له بنکه‌که‌یان له شـاری به‌سـره له باکوری عێراقدا بـکشـێنێـته‌وه.
وته‌بێژه‌که هه‌روه‌ها ڕاپـۆرته‌کانی میدیای پـشـتڕاسـتکرده‌وه که‌وا 400 هێزی به‌ریتانی به مه‌به‌سـتی مه‌شـقپـێـکردن و ڕاهێنانی له‌شـکری عێراق له عێراق ده‌مێـنـنه‌وه.
ڕاپـۆرته‌کان له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه باڵاکانی نادیاریکراوی به‌رگری هه‌روه‌ها گوتیان به‌ریتانیا زۆربه‌ی هێزه‌کانی به‌ره‌و ئه‌فغانسـتان ده‌گوێـزێـته‌وه تا یارمه‌تی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کانی دژ تاڵیبان بده‌ن.
به‌رپـرسـان له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا ڕایانگه‌یاند چه‌ند هه‌زار سه‌ربازێـکی ئه‌مه‌ریکایی جێی هێزه‌کانی به‌ریتانیا ده‌گرنه‌وه که عێراق جێده‌هێـڵن.
ده‌گوترێت نه‌خشه‌ی کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی به‌ریتانیا له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئاسایش له هه‌رێمه‌که‌دا ڕاوه‌سـتاوه.