ڕۆژی سێشه‌ممه کۆڕێـک بۆ وته‌بێـژی حکومه‌تی عێراق عه‌لی ده‌باغ له ئـنسـتـتیوی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ئاشـتی بنکه له واشـنتنی پایته‌خت سـازکرا.
له میانه‌ی کۆڕه‌که‌دا دکتۆر عه‌لی ئه‌لدباغ سه‌نگی خسـته سه‌ر هاوکاری عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسـێـیدا و گوتی وڵاته‌که‌ی که‌وتۆته ناو جه‌رگه‌ی هه‌رێمێـکه‌وه که ده‌وڵه‌مه‌نده به سه‌رچاوه سـروشـتیـیه‌کان و هه‌روه‌ها مێژوویه‌که‌ی.
هاوکارمان شـایان پاشـا ئاماده‌ی کۆڕه‌که بوو و ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:19 خوله‌كه.