کۆشـکی سـپـی پـیاداچوونه‌وه له‌سه‌ر به‌رنووسی ڕێـکه‌وتنێـک ده‌کات که له لایه‌ن ئه‌ندامانی کۆنگرسی سه‌ر به پارتی دیموکراته‌وه ئاماده‌کراوه که ده‌ڵێن ڕه‌نگه ئه‌وه یارمه‌تی بدات له چاره‌سه‌رکردنی کێشه و گرفتی سـازگه‌کانی ئۆتۆمبیل له ئه‌مه‌ریکا بۆ چه‌ند مانگی داهاتوو و هه‌روه‌ها به ملیۆنها کاریش له نه‌مان ڕزگاربکه‌ن.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆرج بوش ڕۆژی دووشه‌ممه له چاوپـێـکه‌وتێـکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ABC گوتی ته‌نها ئه‌و کۆمپانیانه‌ی که ده‌توانن بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ خۆیان ڕابگرن پـێویسته یارمه‌تی دارایی‌یان پـێبدرێت. گوتیشی ده‌بێت ئه‌ندامانی کۆنگرس مسـۆگه‌ری بکه‌ن که‌وا ئه‌و پارانه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌یداته ئه‌و کۆمپانیایانه جارێـکی دیکه ده‌گێڕنه‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک بوش و دیموکراته‌کان له کۆنگرس گوتیان ئه‌وان نزیکن له‌وه‌ی له‌سه‌ر پـێشـنیازێـک ڕێـبکه‌ون که ڕێـگه ده‌دات تا 15 ملیار دۆلار قه‌رز به سـازگه‌کانی ئۆتۆمبیل بده‌ن.