دادوه‌رێـكی له‌شـكری ئه‌مریكی له گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ به‌ی له كوبا ده‌ڵێت پـێنج كه‌سه‌كه‌ی تاوانبارن به هێرشه تێرۆریسـتیـیه‌كانی 11 ی سـێپـته‌مبه‌ری سـاڵی 2001 دیانوێت دان به تاوانه‌كانیاندا بنێن.
دادوه‌ر سـتیفن هێنلی ئه‌و داوایه‌ی تاوانباره‌كانی خوێنده‌وه كه ده‌یانه‌وێت دانیشـتنێـكی به په‌له‌یان بۆ سـازبكرێت تا تیادا دان به تاوانه‌كانیاندا بنێن. یه‌ك له‌وانه خالید شێخ محه‌مه‌دی نه‌خشه‌ڕێژی سه‌ره‌كی هێرشه‌كانی 11 ی سـێپـته‌مبه‌ره.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه ناچاوه‌ڕوانكراوه له ده‌سـپـێـكی دادگایـیكردنی ئه‌و تاوانبارانه‌دا بوو له ڕۆژی دووشه‌ممه و به ئامادبوونی ئه‌ندامانی خێزانی پـێـنج قوربانیش.
دوابه‌دوای ئه‌و داواكاریـیه دادوه‌ره‌كه به جیا پـرسـیاری له تاوانباره‌كان كرد كه ئایا ئه‌وان ده‌زانن ده‌رئه‌نجامی ئه‌م بڕیاره‌یان چی ده‌بێت ئه‌گه‌ربێت دان به تاوانه‌كانیاندا بنێن.