كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت پـێویسته باراك ئۆباما سه‌رۆكی نوێی هه‌ڵـبژێراوی ئه‌مریكا ڕێبازی توند نه‌گرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر به‌رنامه‌ی ناوه‌كی تاران كاتێـك له مانگی ئاینده‌دا پـۆسـتی ئۆفیس وه‌رده‌گرێت.
حه‌سه‌ن قه‌شـقه‌وی یه‌كێكه له ده‌مڕاسـته‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ڕۆژی دووشه‌ممه گوتوویه‌تی ئێران هه‌رگیز پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕاناگرێت و ێڕای هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێز ئۆباما بۆ دورخسـتنه‌وه‌ی ئێران له به‌رنامه‌ی ناوه‌كی.
سه‌رۆكی نوێی هه‌ڵـبژێراوی ئه‌مریكا له میانه‌ی دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی "Meet the Press " كه‌ناڵی NBC دا گوتوویه‌تی ئاماده‌یه بۆ كۆمه‌كـكردنی ئابووریـیانه‌ی ئێران له به‌رامبه‌ر ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی.
به‌ڕێز ئۆباما له‌و دیمانه‌یه‌شـدا ئاگاهیشی داوه كه ده‌شێت كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی سـزاكان له‌سه‌ر ئێران توندتر بكات ئه‌گه‌ربێت و ئێران ڕاگراتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕه‌تبكاته‌وه.