سه‌باره‌ت به هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و كێشه‌ی نێوان سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی و هه‌رێمی كوردسـتان هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دكتۆر مایكڵ نایتس Michael Knights به‌ڕێوه‌به‌ری پـرۆگرامی عێراق له ئـنسـتتیوتی واشنتن بۆ ڕێبازی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیـك كردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر تێبینی‌یه‌كانی ئاماده‌كردووه.
دكتۆر مایكڵ نایتس ده‌ڵێت هه‌ڵـبژاردنی پارێزگاكانی عێراق له‌به‌ر دوو هۆ زۆر گرنگه. یه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی عێراق نیشـانی بدات به شـێوه‌یه‌كی ئاسایی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌دات، دووه‌م بۆ زانینی ئاسـتی پشـتیوانی خه‌ڵـكی له پارت و گرووپه سـیاسـیـیه‌كانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:14خوله‌كه.