پـۆلیسی هیندسـتان 2 پـیاوی هیندیـیان ده‌سـتگیركردووه به تاوانی ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ئه‌و چه‌كدارانه‌یان داوه كه به‌رپـرسـیارن له هێرشـه خوێناویـیه‌كانی مۆمبای.
ده‌سـتگیركردنی ئه‌م دوو پـیاوه‌ش یه‌كه‌م جاره ڕابگه‌یه‌نرێت پاش هێرشه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو كه 171 كه‌سی تیادا كوژران، له نێویاندا هێرشـبه‌ره سه‌ره‌كیـیه‌كانیش له پایته‌ختی بازرگانی هیندسـتان.
پـۆلیس ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند كه ئه‌و دوو گومانباره به تاوانی فێـڵ و ته‌ڵه‌كه ده‌سـتگیركراون له شـاری كه‌لكه‌تای ڕۆژهه‌ڵاتی هیندسـتان. ئه‌وان تاوانباركران به‌وه‌ی پـێناسه‌ی خه‌ڵـكی مردوویان به‌كارهێناوه بۆ كڕینی كارتی مۆبایل و پاشـان له لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه به‌كارهاتووه.
به‌ڵام جارێ ئه‌وه ڕوون نیـیه كه ئایا ئه‌وان زانیویانه ئه‌مه پـلانێـكی تێرۆریسـتیـیه یان نا.
شـایانی باسه هیندسـتان گروپـی میلیتانی له‌شـكری طیبه بنكه له پاكسـتان به‌و هێرشه تاوانبار ده‌كات.