سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش سه‌رۆك كۆماری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئازاد و جێـگای هیوای زیاتره له‌و كاته‌ی خۆی له سـاڵی 2001 ی زاینی ئۆفیسی به ده‌سته‌وه‌گرت. هه‌ر له‌و كاته‌دا سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵـبژێردراو باراك ئۆباما وشـیار ده‌كاته‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌ی پـرۆگرامی ناوه‌كی ئێران، په‌یمانی ته‌واو نه‌بووی ئاشـتی نێوان ئیسـرائیل و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان،هه‌روه‌ها دیموكراسی لاواز له عێراقدا بۆ ئه‌و هه‌روا به‌جێ‌ده‌مێنێت.
له وتاری ڕۆژی هه‌ینی كه له ئنسـتـتیوتی برۆكینگز Brookings Institution's Saban Center له واشـنتنی پایته‌خت پـێشـكه‌شی كرد، سه‌رۆك بوش پـشـتیوانی له هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی له هه‌رێمه‌كه كرد و دامه‌زراندنی حكومه‌تێـكی دیموكراتیـكی له عێراقدا وه‌ك نموونه‌یه‌كی به‌رچاو زه‌قـكرده‌وه.
سه‌رۆك بوش گوتی شه‌ڕ له عێراق درێژتر و به‌هاشی له‌وه زیاتر بووه كه چاوه‌ڕوانیـیان لێـده‌كرد، به‌ڵام پـشتیوانی له بڕیاری لابردنی سه‌دام حسـێن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كرد. به‌ڕێز بوش ئاگاهیشی دا كه سه‌دام ده‌ستی له هێرشه‌كانی تێرۆریسـتی سـاڵی 2001 ی زاینی بۆ سه‌ر وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نه‌بوو، به‌ڵام گوتیشی ئه‌مریكا ده‌بوایه بڕیار بدات ئاخۆ ده‌توانێت مودارا له‌گه‌ڵ دوژمنێكی سوێند خواردوو بكات، واته دوژمنێـك كه پـشـتیوانی تێرۆریزم بوو یان نا.