فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شـکری ئه‌مریکایی له عێراق ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌بێت گۆڕانکاری بکه‌ن له‌وه‌ی که چۆن ئێسـتا ئه‌رکه‌کانیان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن له‌و ده‌مه‌ی که ئه‌مریکا و عێراق وا ئێسـتا ڕێـکه‌وتنی ئاسایشی نوێـیان مۆرکردووه.
له ڕاگه‌یاندنێـکی ڕۆژی هه‌ینیدا جه‌نه‌ڕاڵی له‌شـکری ئه‌مریکایی ڕه‌ی ئۆدیرنۆ ده‌ڵێت سه‌ربازانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق یاسـا و ڕێنمایی نوێ بۆ کرده له‌شـکریـیه‌کان، ئه‌وانه‌ی سـوپای ئه‌مریکایی له عێراق ئه‌نجامی ده‌دات ده‌رکردووه.
له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی جه‌نه‌ڕاڵ ئۆدیرنۆ ده‌شڵێت هێزه‌کانی ئه‌مریکایی له داهاتوودا هێشـتا هه‌ر ده‌توانن به‌رگری له خۆیان بکه‌ن، به‌ڵام گوتی هێزه‌کانی ئه‌مریکایی ده‌بێت ئه‌نجامدانی هه‌ڵـمه‌ته له‌شـکریـیه‌کانیان له ئاینده‌دا به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقیدا پـیاده‌بکه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وش دا له‌شـکری ئه‌مریکا له‌و ده‌مه‌ی گرووپه توندڕه‌وه‌کانی وه‌ک قاعیده و توندڕه‌وانی دیکه ده‌کاته ئامانج ده‌بێت ئه‌و کاره به گوێره‌ی ده‌سـتوری عێراقی و هه‌روه‌ها یاساکانی عێراقی‌بێت.