Accessibility links

دادگایه‌کی تورکیا بڕیاری 10 سـاڵ زیندانی بۆ له‌یلا زانا ده‌دات


ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ دادگایه‌کی شاری دیاربه‌کر بڕیاری 10 سـاڵ زیندانی بۆ له‌یلا زانا ده‌رکرد، له‌سه‌ر نیشـاندانی پـشـتیوانی خۆی بۆ سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان.

ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌ناضۆڵی تورکیا ده‌ڵێت پارێزه‌ره‌که‌ی به‌نیازه‌ داوای پـیاداچوونه‌وه‌ به‌و حوکمه‌دا بکات.

شـایانی باسه‌ له‌یلا زانا خه‌ڵاتی سـاخارۆڤی سـاڵی 1995 ی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ پێ به‌خشـرا و هه‌روه‌ها بۆ خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشـتی کاندید کراوه‌. له‌ سه‌ره‌تای نه‌وده‌کاندا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی تورکیا بووه‌.

پـێشـتر له‌ 1994 حوکمی 10 سـاڵ زیندانی درا به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیـکردن به‌ پارتی کرێـکارانی کوردسـتانه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه‌ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا زنار کایه‌ له‌ ئه‌نکه‌ره‌وه‌ ڕاپـۆرتی ناردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG