له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له عێراق گوتوویانه هێزه‌کانی هاوپه‌یمان دوو ئه‌ندامی گومان‌لێـکراوی تۆڕێـکیان ده‌سـتگیرکردووه که ئێران پـشـتیوانیـیان ده‌کات.
به‌رپـرسـان ده‌ڵێن گومان‌لێـکراوی سـێهه‌مین کوژرا له میانه‌ی هێرشـێـک که ڕۆژی چوارشه‌ممه به ئامانجی ئه‌ندامانی که‌تائیبی حزبوڵـڵا له گه‌ڕه‌کی که‌ڕاده له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.
ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هێزی هاوپه‌یمان بۆ گه‌ڕان به دوای ڕێبه‌ری تۆڕه‌که که‌تائیبی حزبوڵڵا دوو ناوچه‌ی جیاوازیان کردبووه ئامانج.
کۆمه‌ڵه‌که به هێرشه‌کانی ئه‌م دوایییه بۆ سه‌ر مه‌ده‌نی عێراق و هێزه‌کانی هاوپه‌یمان تاوانبارکراون.
له هه‌واڵێـکی تردا ده‌سـته‌ی یاریده‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به عێراق داوای له حکومه‌تی عێراق کردووه کۆمهڵـگاکان له پـێشـێـلیـیهکانی مافه‌کانی مرۆڤ بـپارێزێت. له کاتێـکدا ئاماژه‌شی داوه که ژماره‌ی هێرشه‌کانی توندوتیژی له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوو که‌مبۆته‌وه.
له ڕاپـۆرتی ده‌سته‌که‌دا که ڕۆژی سێشه‌ممه بڵاوکراوه‌ته‌وه هاتووه ژنان و گیراوه‌کان و کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایش و ئه‌ندامانی که‌مینه‌کان له هێرشه‌کانی ده‌سـته و تاقمی تاوانباران و میلیشـیاکاندا کردوونه‌ته ئامانج.