Accessibility links

قه‌ته‌ر مۆزه‌خانه‌یه‌ک بۆ هونه‌ری ئیسلامی ده‌کاته‌وه‌


مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری ئیسلامی له‌‌ دۆحه‌ی قه‌ته‌ر بۆ یه‌که‌م جار کرایه‌وه‌. کاربه‌ده‌سـتان به‌و هیوایه‌ن ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ ببێته‌ هۆیه‌ک بۆ زیاتر تێگه‌یشتینی جیهان له سه‌قافه‌ و ده‌ستووری ئیسـلامی.

ئه‌ندازیاری چینی له دایکبووی ئه‌مریکا I. M. Pei نه‌خشه‌ی ئه‌م مۆزه‌خانه‌ پـێنج نهۆمیـیه‌ی کێشاوه‌. که ده‌که‌وێته‌ سه‌ر دورگه‌یه‌کی دروستکراوی سه‌ر که‌ناری پایته‌ختی قه‌ته‌ر له دۆحه.

ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ 800 کاری هونه‌ری و مێژوویی که له‌ ئیسپانیاوه‌ به‌‌ره‌و هیندستان کۆکراونه‌ته‌وه‌ له‌‌خۆگرتووه‌. ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ مێژووی 1200 ساڵ له‌مه‌و پـێش پـیشان ده‌دات.

کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ ده‌بێته‌ یه‌کێک له‌و پـڕۆژه‌ که‌لتووریـیانه‌ی که‌ وڵاتانی که‌نداو به‌ره‌و شـوێنکی به‌ناوبانگی گه‌شـتیاران بگوازنه‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG