ڕۆژی دووشه‌ممه باراك ئۆبامای سه‌رۆكی هه‌ڵـبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا ناوی ئه‌ندامه باڵاكانی تیمی ئاسایشی نیشـتیمانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، له نێویاندا ڕكه‌به‌ره سه‌رسه‌خته‌كه‌ی پـێشـووی هێله‌ری كلنتن بۆ پـۆسـتی وه‌زیری ده‌ره‌وه.
به‌یانی دووشه‌ممه و له ڕاگه‌یاندنێـكدا له شـاری شـیكاگۆ به‌ڕێز ئۆباما ڕۆبه‌رت گه‌یتسی له پـۆسـتی وه‌زیری به‌رگری هێشـته‌وه، به‌ڵام ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشینی هێزی مارین جێم جۆنزی بۆ پـۆسـتی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشـتیمانی ده‌ســتنیشـانكرد.
دانانی هێله‌ری كلنتن له پـۆسـتی وه‌زیری ده‌ره‌وه له لایه‌ن به‌ڕێز ئۆباماوه دوای ئه‌و دێت كه هه‌ردووكیان له پـێشـبڕكێـیه‌كی سه‌ختی هه‌ڵـبژاردنی به‌رایی سـاڵی 2008 ی دیموكراته‌كاندابوون.
هه‌روه‌ها باراك ئۆباما له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌یدا فه‌رمانڕه‌وای ئه‌ریزۆنا جانێت ناپـۆلیتانۆی بۆ پـۆسـتی وه‌زیری ئاسایشی نیشـتیمانی و سـۆزان ڕایسی ڕاوێژكاری سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی بۆ پـۆسـتی باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ســنیشـانكرد.
جێـگری پـێشـووی وه‌زیری داد ئێرێـك هۆڵـده‌ریشی بۆ پـۆسـتی وه‌زیری داد ده‌سـتنیشـانكرد. ئه‌گه‌ر ئه‌مه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریكاوه په‌سه‌ندبكرێت ئه‌وا ئێرێـك هۆڵـده‌ر ده‌بێته یه‌كه‌م ئه‌مریكی ئه‌فریكی كه ئه‌و پـۆسـته بگرێته‌ده‌ست.
هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه، ده‌توانن گوێبیستی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌كه.