گه‌وره كاربه‌ده‌سـتێـكی تری هیندسـتان ده‌ست‌له‌كاركێشـانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاندووه پاش سێ ڕۆژ له‌و هێرشه تێرۆركاریـیه‌ی كرایه سه‌ر شـاری مۆمبای پایته‌ختی دارایی هیندسـتان.
ڤیلیسراو دێشـموخ فه‌رمانڕه‌وای سـتانی ماهاراشـترا له هیندسـتان ده‌ڵێت خوازیاره ده‌سـت‌له‌كاربكێشـێـته‌وه وه‌ك له ئه‌سـتۆنانی كه‌موكوڕیـیه‌كان.
شـایانی باسه هێرشـه‌كان كرانه سه‌ر 10 شـوێنی جیاجیا له شـاری مۆمبای و نزیكه‌ی 60 كاتژمێری خایاند و 175 كه‌سیان تیادا كوژران كه به لانی كه‌م 18 خه‌ڵـكی بیانی بوون.
سـتیڤ هێرمان په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له نیوده‌لهی ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان جانی دیلان وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر كوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.