سـالار مه‌حمود ڕۆژنامه‌نووس له شـاری خانه‌قین له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان جانی دیلان ده‌ڵێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پـێشووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقدا سـوننه‌كان خۆیان ئاماده‌نه‌كردبوو و به شـێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌شـداریـیان نه‌كرد، به‌ڵام ئه‌مجاره به ئه‌وپه‌ڕی توانای خۆیان و پـشـتیوانی و هاوكاری وڵاتانی دراوسێوه به‌شـداری ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش قورسـایی‌یه‌كی زۆر ده‌خاته سه‌ر كورد چونكه زۆربه‌ی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان به ناوچه‌ی سـوننه‌كانه‌وه لكاوه، بۆیه ده‌بێت هاوپه‌یمانی كوردسـتان به جیدی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه‌دا بكات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 16:11 خوله‌كه.