كاربه‌ده‌سـتانی هیندسـتان توانیـیان كۆتایی به هێرشێـكی تێرۆریسـتی بهێنن كه بۆ سه‌ر شـاری مۆمبای كرا و توانیـیان دوایـین میلیشـیاكانی نێو هۆتێـلێـك بكوژن كه وه‌ك دوایـین گۆڕه‌پانی تێرۆریسـتی له كۆنتڕۆڵی میلیشـیاكاندا بوو.
هێزه‌كانی ئاسایش به نێو دیوبه‌دیوی هۆتێـلی تاج مه‌حه‌لدا ده‌گه‌ڕێن تا دڵنیابن ئه‌و شـوێنانه سه‌لامه‌تن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر میوانێـكی تێدابن لێی چۆڵ بكه‌ن.
ڕۆژی شه‌ممه كه كرداره‌كانی شه‌ڕ و پـێـكدادان له هۆتێـله‌كه كۆتایی‌پـێهات دوای زیاتر له دوو ڕۆژ كه گروپـێـك له میلیشـیاكان هاوكات هێرشـیان له دژی چه‌ندین شـوێن له سه‌رانسه‌ری شـاره‌كه‌دا ده‌سـتپـێـكرد. نزیكه‌ی 200 كه‌س له‌و هێرشـانه‌دا كوژراون كه لانی كه‌م 22 كه‌سـیان بیانیـنه.
ڕۆژی هه‌ینی كۆماندۆكانی هیندسـتان كۆتایی‌یان به دوو شه‌ڕی دیكه له‌گه‌ڵ میلیشـیاكان له هۆتێـلی ئۆبیرۆی و ناوه‌ندی جوله‌كه‌كان هێنا.
لانی كه‌م 11 میلیشـیا له ماوه‌ی نزیكه‌ی شه‌ڕی ئه‌و سێ ڕۆژه‌دا كوژراون. له حاڵێـكدا یه‌كێكیان له لایه‌ن پـۆلیسه‌وه گیراوه.
كاربه‌ده‌سـتان هێشـتاش هه‌وڵ ده‌ده‌ن مسۆگه‌ری پـێناسه‌ی هێرشـبه‌ران بكه‌ن كاربه‌ده‌سـتانی به‌شی زانیاری نهێنی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن هێرشه‌كه وه‌ك كاری هێرشی گروپی میلیشـیای له‌شـكری طیبه بنكه له پاكسـتان ده‌چێت.