هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح به‌رنامه‌ی پانۆرامای ئه‌م جاره‌ی ته‌رخانکردووه بۆ مه‌سه‌له‌ی په‌سه‌ندکردنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ڕێـکه‌تنـنامه‌ی ئاسایشی نێوان وڵاته‌که‌یان و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، سه‌ره‌تا ده‌ڵێت:
بۆ دوا جار و پاش مشـتومڕ و بگره و به‌رده‌یه‌کی زۆری نێوان عێراقیـیه‌کان ڕێـکه‌وتنی سـتراتیژی ئاسایشی نێوان واشـنتن و به‌غدا له په‌رله‌مانی عێراقدا په‌سه‌ندکرا.
کاردانه‌وه جۆراوجۆربوون له‌سه‌ر ئه‌م ڕێـکه‌وتنه که هه‌ندێ له عێراقیـیه‌کان به ڕێـکه‌وتنێـکی تایبه‌ت بۆ کشـانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان ناودێری ده‌که‌ن.
حکومه‌تی عێراق وه‌ک نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له په‌یامه‌که‌یدا بۆ په‌رله‌مان ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده ئه‌م ڕێـکه‌وتنه خواسـتی ته‌واوی عێراقیـیه‌کان نیـیه وه‌لێ باشـترین هه‌نگاوه و ده‌سـکه‌وتێـکی گرنگه بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 15:07 خوله‌كه.