پاش ئه‌وه‌ی هیندسـتان وڵاتی پاکسـتانی گوناهبارکرد به‌وه‌ی ده‌سـتی له هێرشه تێرۆریسـتـیـیهکانی سه‌ر بۆمبای هه‌یه په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو وڵاته ئاڵۆزبووه. هێرشه‌کان بوونه مایه‌ی کوژرانی به لانی که‌م 140 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 300 که‌سی دیکه.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا ستیڤ هێرمان له نیوده‌لهی پایته‌ختی هیندسـتانه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان موعته‌به‌ر شـیروانی به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
تاوانبارکرانی پاکسـتان له لایه‌ن دیپـلۆماتی باڵای هیندسـتان و هه‌ندێ له سـیاسه‌تمه‌دارانی به دهسـتههبوون له هێرشه تێرۆریسـتیـیه‌کانی ئه‌م هه‌فته‌یه بۆ سه‌ر مۆمبای بۆته مایه‌ی ساردی ده‌موده‌ست له په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان نیوده‌لهی و ئیسلام ئاباد وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی هیندسـتان پـرۆناب موخرجی خۆی گه‌یانده ئه‌م ده‌نگانه و باسی په‌یوه‌ندی پاکسـتان به تێرۆریسـتانی کرد که باری ئاڵۆزی بۆ سه‌رانسه‌ری پایته‌ختی بازرگانی هیندسـتان خولقاند.
وه‌زیر موخرجی گوتی به‌ڵـگه‌ی سه‌ره‌تایی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که تێرۆریسـتان په‌یوه‌ندیـیان به پاکسـتانه‌وه هه‌بووه.
موخرجی هه‌روه‌ها داوای له پاکسـتان کرد ئه‌م ژێرخانه‌ی که ده‌ڵێت له وڵات یارمه‌تی تێرۆریسـتان ده‌دات ههڵوهشـێنێـتهوه.
سیاسه‌تمه‌دارانی تری هیندسـتان و کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری ده‌ڵێن ئه‌و که‌سـانه‌ی په‌لاماری مۆمبایان دا له پاکسـتانه‌وه به ڕێـگای ده‌ریا هاتبوون.
پاکسـتان ده‌موده‌ست ئه‌م جۆره تێبینییانهی ڕه‌تداوه و ناپهسهندیـکرد.
وه‌زیری ده‌روه‌ی پاکسـتان شـا محه‌مه‌د قوره‌یشی که له سـتانی ڕاجسـتانی ویلایه‌تی هیندسـتان قسه‌ی بۆ په‌یامنێران ده‌کرد هیندسـتانی تاوانبارکرد که مه‌سه‌له‌که سـیاسی ده‌کات و گوتی نابێت سـیاسیهت بخرێته ناو ئه‌و بابه‌ته، گوتی ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌کی به کۆمه‌ڵه ئێمه ڕووبه‌ڕووی دوژمنی هاوبه‌شین و ده‌بێت ده‌سـت بخه‌ینه ناو ده‌سـتی یه‌کتر و ئه‌م دوژمنه شـکست بده‌ین.