نوێنه‌رانی وڵاتانی سه‌رانسه‌ری جیهان ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی په‌یوه‌ست به مه‌سه‌له‌کانی نێوان ئاینه‌کان له نیویۆرک بوون. ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن عه‌ره‌بستانی سعودی بزوێندرا. کۆبوونه‌وه‌که به مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌ی لێک‌تێگه‌یشتنی نێوان خه‌ڵکانی ئاین و که‌لتوری جیاواز بوو.
له وته‌که‌یدا سه‌رۆک جۆرج بوش گووتی ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی کۆنفرانسه‌که ده‌بن" په‌یڕه‌وی بیروباوه‌ڕی ئاینی و هه‌روه‌ها خودا په‌رستی له ناوچه جیاوازه‌کانی جیهاندا ده‌که‌ن،" به‌ڵام باوه‌ڕ و ئیمانمان به‌ره‌و به‌هاکانی هاوبه‌شمان ده‌بات، له‌وانه ڕێزگرتن له سه‌روه‌ری ژیان و هه‌روه‌ها به‌رهه‌ڵه‌ستیکردنی خراپی به‌کارهێنانی ئاین وه‌ک پاساوێک بۆ توندوتیژی و هه‌روه‌ها کوشتن.
به‌رێز بوش گووتی 60 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان دانیان‌به‌وه‌دانا که خه‌ڵکان هه‌موو مافی بنه‌ڕه‌تی ئازادی ئاینی و په‌رستنیان هه‌یه به‌و شێوه‌یه‌ی كه خۆیان به گونجاوی ده‌زانن. سه‌رۆک بوش گوتیشی کۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دانی به‌و مافه‌دانا کاتێک جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌کانی مرۆڤی په‌سه‌ندکرد، ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێت هه‌موو مرۆڤێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که ئاین هه‌ڵبژێرێت یان بیگۆڕێت، هه‌روه‌ها مافی هه‌یه که به ئاشکرا یان به نهێنی په‌یڕه‌وی ئاینی خۆی بکات.
سه‌رۆک بوش ئاماژه‌ی به‌وه دا که ئازادی ئاینی رۆڵێکی بێ وێنه‌ی له مێژووی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا هه‌یه -- هه‌ر له دامه‌زراندنیه‌وه له لایه‌ن خه‌ڵکانێک كه هه‌وڵی په‌ناگه‌یه‌ک بۆ سه‌ركوتكردنی ئاینیـیان ده‌دا و هه‌روه‌ها له په‌ڕه‌ویکردنی ئازادی ئاینی که له بژارکاری ده‌ستوره‌که‌یدا هه‌یه،" هه‌روه‌ها له پاراستنی ئازادی ئاینی بۆ خه‌ڵکانی دیکه. هاوکات ئه‌مریکا رۆڵی له ئازادکردنی گیراوانی نێو که‌مپه‌کانی به دیلگیراوان له ئه‌وروپا و پاراستنی موسڵمانان له شوێنه‌کانی وه‌ک کۆسۆڤۆ و ئه‌فغانستان و عێراق هه‌بووه."
سه‌رۆک بوش ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا درێژه به‌و نه‌ریته‌ی خۆی ده‌دات، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی ئه‌وه‌ی ئازادی ئاینی بکاته کرۆکی سیاسه‌تی ده‌ره‌وی، سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت:
" ئێمه به توندی هانی میلله‌تان ده‌ده‌ین كه له‌وه تێـبگه‌ن ئازادی ئاینی بناغه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دروست و پـڕ هیوایه. ئێمه ناترسین له‌وه‌ی پشتگیری له جودابیرانی ئاینی و خاوه‌ن باوه‌ڕی ئاینی بکه‌ین، ئه‌وانه‌ی ئاینی خۆیان ده‌په‌رستن، ته‌نانه‌ت له‌و جێگایانه‌ش ئه‌گه‌ر به‌م هه‌ڵوێسته‌مان خۆش حاڵ نه‌بن."
سه‌رۆک بوش گوتی یه‌کێک له چاکترین رێگه‌کانی پاراستنی ئازادی ئاینی ئه‌وه‌یه یارمه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی دیموکراسی بدرێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیموکراسـیـیه‌کان" خه‌ڵکانی خاوه‌ن باوه‌ڕی جیاواز له ئامێزده‌گرن، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌ت بۆ که‌سانی خاوه‌ن ڕوانگه‌ی جیواز ده‌ڕه‌خسێنێت تاوه‌کو وتووێژ له‌سه‌ر ناکۆکیـیه‌كانیان بکه‌ن و پـێکه‌وه به هاوئاهه‌نگی بژین."
سه‌رۆک بوش گوتی به درێژایی هه‌شت سالی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌وه‌ی به‌دیکردووه که چۆن ئازادی و باوه‌ڕ بره‌و به ژیان بده‌ن و ڕه‌وڕه‌وه‌ی جیهان به‌ره‌و ئاشتی به‌رن." هه‌روه‌ها سـوپاسـگوزاری ئه‌و وڵاتانه‌ی کرد ئه‌وانه‌ی به‌شداریـیان له كۆنفرانسی دیالۆگی نێوان ئاینه‌کان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد. سه‌رۆک بوش ده‌ڵێت له ڕێی دیالۆگه‌وه ده‌توانین له‌و ڕۆژه نزیک ببینه‌وه که تیادا وه‌ڵامی نوێژ‌و نزامان بۆ ئازادی و ئاشتی بدرێته‌وه."