ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆنگره‌ی لووتكه‌ی وڵاتانی سه‌ر پاسفیـك ناسـراو به APEC له لیمای پایته‌ختی پـیرۆ كۆتایی‌پـێهات. له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیاندا سه‌نگی خرایه سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی بازرگانی و قه‌یرانی دارایی له جیهاندا.
پـێشـتریش له واشـنتنی پایته‌ختی ئه‌مریكا سه‌رۆك بوش هه‌ر به‌و مه‌به‌سته میوانداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لووتكه‌ی وڵاتانی پـیشه‌سـازی و ئابووری مه‌زنی جیهانی كرد.
ئایا ئه‌م كۆبوونه‌وانه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئابووری و دارایی ده‌كه‌ن؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیاره هاوكارمان خالید فه‌تاح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر خه‌لیل غازی راگری كۆلێژی كارگێڕی و ئابووریی زانكۆی دهۆك كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:11 خوله‌كه.