پـێشـبینی ده‌كرێت هه‌فته‌ی ئاینده ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراقی ده‌نگدان له‌سه‌ر ڕێـكه‌وتنـنامه‌ی ئاسـایشی نوێی نێوان ئه‌مریكا و عێراق ئه‌نجام‌بده‌ن، ئه‌و ڕێـكه‌وتنـنامه‌یه‌ی مه‌رجه‌كانی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایی له عێراق داده‌ڕێژێت.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی ڕۆژی شه‌ممه گوتی هه‌تا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراقی ده‌نگدانی خۆی له‌مه‌ڕ ڕێـكه‌وتنـنامه‌كه به ئه‌نجام ده‌گه‌ێنێت.
ڕابه‌رانی عێراقی و ئه‌مریكایی پـشـتگیری له ڕێـكه‌تنـنامه ئاسایشیـیه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی داوا ده‌كات تا مانگی شه‌شی سـاڵی ئاینده له‌شـكری ئه‌مریكایی له شـاره‌كانی عێراق نه‌مێنن و هه‌روه‌ها له ڕێـكه‌وتنـنامه‌كه‌شدا هاتووه هه‌تا كۆتایی سـاڵی 2011 له‌شـكری ئه‌مریكایی عێراق به‌جێبهێـڵن.
هاوكات ڕێـكه‌وتنـنامه‌كه زۆرینه‌یه‌ك له عێراقیـیه‌كانی توڕه كردووه، ئه‌وانه‌ی ده‌یانوێت زووتر سـوپای ئه‌مریكایی له عێراق ده‌ربچن.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ڕۆژی هه‌ینی به هه‌زاران له عێراقیـیه‌كان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له دژی ڕێـكه‌تنـنامه ئاسایشـیـیه‌كه له گۆڕه‌پانی فرده‌وس خڕبوونه‌وه و زۆرینه‌ی به‌شـداربووان دۆست و لایه‌نگرانی موقته‌دا ئه‌لسه‌دری مه‌لای شیعه ئاینزای دژ به ئه‌مریكا بوون.
خۆپـیشـانده‌ران پـێڵاویان ده‌گرته په‌یكه‌رێـكی له په‌ڕۆ دورسـتكراوی سه‌رۆك بوش و دواتریش ئاگریان له په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆك بوش به‌ردا.