ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌رنووسی ڕێـكه‌وتنـنامه‌ی ئاسـایشی نێوان وڵاته‌كه‌یان و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا په‌سه‌ندكرد.
ئێسـتا به‌رنووسـه‌كه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كراوه تا له‌وێش بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، وه‌لێ تێڕوانینی جیاجیای لایه‌نه‌كانی ناو په‌رله‌مان وایـكردووه مشـتومڕی زۆری لێـبكه‌وێته‌وه.
هاوكارانمان موعته‌به‌ر شـیروانی و حه‌یده‌ر كه‌ریم مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یان بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخانكردووه و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی مێزگرده‌كه بوون:
دكتۆر مه‌حمود عوسـمان، سیاسه‌تمه‌داری كورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، سه‌رۆكی ئـنسـتتیوتی كوردی له واشـنتن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 19 خوله‌كه.