دکتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس که سه‌ر به حزبی کۆماریـیه و هه‌ردوو حزبی دیموکرات و کۆماری لێی ڕازین و له‌وه‌تای شـوێنی ڕامسـفێـڵدیشی گرتۆته‌وه کێشه‌ی له‌گه‌ڵ که‌سـدا نه‌بووه، بۆیه ڕه‌نگه داوای لێـبکرێت له پـۆسـته‌که‌ی بمێـنێـته‌وه تاوه‌کو یه‌کێـک داده‌مه‌زرێنن، هه‌روه‌ها به تایبه‌تیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێسـتا دوو جه‌نگ له ئارادایه بۆیه نایانه‌وێت کتوپـڕ سه‌رۆکی په‌نتاگۆن بگۆڕن، هه‌روه‌ها ڕۆبه‌رت گه‌یتس‌یش نه‌یگوتووه نامه‌وێت له‌م پـۆسـته‌دا بمێنـمه‌وه. ئێـنجا زۆر پـێده‌چێت له‌م پـۆسـته به‌رده‌وامبێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:48 خوله‌كه.