به هه‌زاران که‌س خۆپـیشـاندانیان له به‌غدای پایته‌ختی عێراق ئه‌نجامداوه له دژی ڕێـکه‌وتنی ئاسـایشی نێوان ئه‌مریکا و عێراق.
مه‌لای شـیعه‌ی توندڕه‌و موقته‌دا ئه‌لسه‌در بانگه‌شه‌ی بۆ خۆپـیشـاندانی ئه‌مڕۆ کردووه له ناوه‌ندی به‌غدادا.
پـێشـووتر په‌رله‌مانتارانی لایه‌نگری ئه‌لسه‌در له ناو په‌رله‌ماندا دژایه‌تی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌یان کردبوو، ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندبکرێت ئه‌وا له 1 ی مانگی یه‌کی داهاتوودا جێگه‌ی مۆڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌گرێته‌وه که له کۆتایی ئه‌مسـاڵ به‌سه‌ر هێزه فره نه‌ته‌وه‌یییه‌کاندا به‌سه‌رده‌چێت.
هاوکات ڕۆژی هه‌ینی هێزه‌کانی ئاسـایشی عێراق به ده‌وران ده‌وری ناوچه‌ی خۆپـیشـاندانه‌که‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه له گۆڕه‌پانی فرده‌وس، ئه‌وه‌ی له سـاڵی 2003 دا هێزه‌کانی ئه‌مریکا په‌یکه‌رێـکی گه‌وره‌ی سه‌دام حسـێنیان تێـکشـکاند.
خۆپـیشـانده‌ران بوکێـکیان له شـێوازی سه‌رۆکی ئه‌مریکا جۆرج بوش به‌رزکردۆته‌وه به دروشـمێـک که ڕێـکه‌وتنی ئاسـایشی به شه‌رمه‌زاری و ناڕێزی ناوده‌رده‌کات.