یه‌که‌مین کاردانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی تیرۆریسـتی ئه‌لقاعیده له‌مه‌ڕ هه‌ڵـبژاردنی باراک ئۆباما وه‌ک سه‌رۆکێـکی ئه‌مه‌ریکا به شـێوه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رسـتانه و هێرشـکردنه سه‌ر ڕێبازه‌کانی وه‌ک دژ به ئیسلام باسـکراوه.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا و له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی کۆمه‌ڵه‌که‌دا ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری دووهه‌مین ڕێبه‌ری کۆمه‌ڵه تیرۆریسـتیـیه‌که ڕایگه‌یاند نه‌خشه‌ی سه‌رۆکی هه‌ڵـبژێردراوی ئه‌مه‌ریکا بۆ زیادکردنی ژماره‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتاندا سه‌ر ناگرێت.
هه‌رچه‌ندێـکه هیچ جۆره وه‌ڵامێـکی ڕاسـته‌وخۆ له لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکاوه یاخود تیمی گواسـتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێز ئۆباما نه‌دراوه‌ته‌وه.
ئه‌لقاعیده ده‌ڵێت پـشـتیوانکردنی ئۆباما بۆ ئیسرائیل دوژمنایه‌تیکردنی بۆ ئیسلام ده‌رده‌خات. ماڵپه‌ڕه‌که وێنه‌ی به‌ڕێز ئۆبامای بڵاوکردۆته‌وه که کڵاوی جوله‌کانی له‌سه‌ردایه له کاتی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئیسرائیل‌دا.