دکتۆر که‌مال که‌رکوکی جێـگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت له ڕاسـتیدا کێشه‌ی که‌رکوک ئه‌وه‌نده ئاڵۆز نه‌بوو، به‌ڵام به داخه‌وه هه‌وڵدرا ئاڵۆز بکرێت، وه ئه‌و به‌ڵـێنانه‌ی سـتیفان دیمسـتۆرا له کاتی خۆی دای له ڕاپـۆرتی یه‌که‌میدا به‌و شـێوه‌یه نه‌بوو، تاکۆ ئێسـتاش ڕاپـۆرته‌کانی تری دیار نیـیه. پاشـان ده‌ڵێت که‌رکوک ڕێـگاکه‌ی زۆر ڕوون و ئاشـکرا بوو، مادده‌ی 58 ی له قانونی ئیداری ده‌وڵه‌تی عێراقدا بۆی دانرا، پاشـان ئه‌و مادده‌یه خرایه ناو ده‌سـتوری هه‌میشه‌یی عێراقه‌وه و مادده‌ی 140 ی بۆ دانرا، به‌ڵام هه‌وڵ نه‌دار به دڵ سـافی، به ڕێـکی ڕێز له ئیراده‌ی خه‌ڵـکی ئه‌و ناوچانه بگیرێت و ڕیفراندۆمه‌که ئه‌نجام‌بدرێت تا بزانرێت خه‌ڵـکی شـاره‌که چی ده‌وێت و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ کام ئیداره‌دابێت. ده‌شـڵێت زۆر هه‌وڵ درا کۆسـپ بخرێته به‌رده‌می، به‌ڵام ئێمه دڵـنیاین له‌وه‌ی جگه له جێبه‌جێـکردنی مادده‌ی 140 هیچ ڕێـگه چاره‌یه‌کی باشـتری تر نیـیه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کێشه‌یه‌ی کورد چاره‌سه‌ربکرێت.
پاشـان دکتۆر که‌مال که‌رکوکی باس له شـێوازی حوکم له عێراقدا ده‌کات و ده‌ڵێت له ڕاسـتیدا کاتی خۆی ده‌نگ درا بۆ حوکمی عێراقی تازه، عێراقێـکی فیدراڵی، عێراقێـکی دیموکراسی، نه‌ک بۆ تاک‌ڕه‌وی و نه‌ک بۆ حوکمێـکی دیکتاتۆری.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 8:11 خوله‌كه.