Accessibility links

دكتۆر مه‌حمود عوسـمان ده‌ڵێت پـێده‌چێت سـیسـتانی ڕێـكه‌وتننامه‌ ئاسایشیـیه‌كه‌ی په‌سه‌ندكردبێت


دكتۆر مه‌حمود عوسـمان له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت پـێده‌چێت ڕێبه‌ری باڵای شـیعه‌كانی عێراق ئایه‌توڵڵا عه‌لی سـیسـتانی ڕه‌شـنووسی ڕێـكه‌وتنـنامه‌ ئاسـایشـیـیه‌كه‌ی نێوان عێراق و ئه‌مریكای په‌سه‌ندكردبێت، چونكه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ پاش ئه‌وه‌ی دواهه‌مین داڕشـتنی ڕه‌شـنووسی ڕێـكه‌وتنـنامه‌كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ته‌واوبوو شـاندێـك كه‌ پـێـكهاتبوو له‌ جێـگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و كه‌سـایه‌تی دووه‌م له‌ پارتی ده‌عوه‌ دكتۆر عه‌لی ئه‌لئه‌دیب و تاریق نه‌جم سـكرتێری تایبه‌تی نوری ئه‌لمالیكی چوون بۆ لای سـیسـتانی، وه‌ دیاره‌ ئه‌ویش گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵـكردوون.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 5:58 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG