سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جۆرج بوش ده‌ڵێت ڕێبه‌رانی جیهان دووباره جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی بازاڕی كراوه و بازرگانی ئازاد كرده‌وه، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی به‌ره‌و كۆنگره‌یه‌كی لووتكه‌یی له‌سه‌ر قه‌یرانی دارایی جیهان به‌ڕێـكه‌وتن.
ڕۆژی شه‌ممه و له ده‌سـتپـێـكردنی كۆبوونه‌وه‌ی G-20 له واشـنتن به‌ڕێز بوش وتاری پـێشـكه‌شكرد و تیایدا گوتی به‌ره‌وپـێشـچوون له وتووێـژه نافه‌رمیـیه‌كانی شه‌وی هه‌ینیدا به‌ده‌سـتهاتووه، به‌ڵام جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێشـتا كارێـكی زۆر ماوه بكرێت بۆ كۆتایی‌هێنان به‌م كێشه‌یه.
شـایانی باسه به مه‌به‌سـتی دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه‌چاره‌یه‌كی جیهانی بۆ ئه‌م داكه‌وتنی دارایی‌یه ڕێبه‌رانی وڵاتانی مه‌زنی پـیشه‌سـازی و ئابووری جیهان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی واشـنتندا به‌شـداری ده‌كه‌ن.
شه‌وی هه‌ینی به‌ڕێز بوش ئێواره‌خوانێـكی له كۆشـكی سـپی بۆ ئه‌و ڕێبه‌رانه ڕێـكخست و له میانه‌یدا به نافه‌رمی باسـیان له قه‌یرانه‌كه كرد.
هێشـتا هیچ ڕێـكه‌وتنێـك له‌سه‌ر چۆنێتی سه‌قامگیركردنی سیسـتمی دارایی نه‌كراوه، وه‌لێ ڕیبه‌رانی جیهان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن دانوسـتاندنه‌كان به‌رده‌وامبێت تا به ئه‌نجامێـك ده‌گه‌ن.