سـوپای ئیسرائیل ده‌ڵێت میلیتانه فه‌له‌سـتینیـیه‌کان ڕیزێـک موشه‌کی نوێـیان به باشوری ئیسرائیله‌وه ناوه، ده‌رئه‌نجام گه‌یاندنی کۆمه‌کی پـێویسـت بۆ که‌رتی غه‌ززه ڕاگیرا.
سه‌ره‌تا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سـوپای ئیسرائیل گوتی ڕێـگه به گه‌یاندنی پـێداویسـتی بۆ غه‌ززه ده‌ده‌ن، به‌ڵام دوایی گوتیان تێـکچوونی ڕه‌وشی ئاسایشی ڕێـگه‌ی ئه‌وه‌یان پێنادات.
گه‌مارۆی ئیسرائیل بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌ززه که حه‌ماس تیایدا باڵاده‌سته بووه به مایه‌ی که‌می خۆراک له غه‌ززدا.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆبه‌رت بێرگه‌ر په‌یامنێر ده‌نگی ئه‌مریکا له ئۆرشه‌لیم ڕاپـۆتی ناردووه و هاوکارمان ناسـکه زاده به کوردی ئامادهیـکردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 1:14 خوله‌كه.