سه‌رۆك بوش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌ڵـبژێردراوی ئه‌مریكا باراك ئۆباما كۆبۆوه به مه‌به‌سـتی وتووێـژكردن سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له گرنگانه‌ی ڕووبه‌ڕووی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بنه‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه به‌ڕێز بوش و خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا لۆرا بوش له كۆشـكی سـپی پـێشـوازیـیان له سه‌رۆكی هه‌ڵـبژێردراو و هاوسه‌ره‌كه‌ی خانم میشـێـل ئۆباما كرد.
به‌ڕێز بوش و سه‌رۆكی هه‌ڵـبژێردراو كه‌مێـك له‌گه‌ڵ یه‌كدا قسه‌یان كرد له‌و ده‌مه‌ی پـێـكه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی كۆشـكی سـپی ده‌ڕۆیشـتن، پاشـان به‌ر له‌وه‌ی بچنه ئۆفیسی ئۆڤڵ و ده‌ست به وتووێـژی چڕوپـڕ بكه‌ن بۆ گرتنی وێنه پـێكه‌وه وه‌سـتان.
پـێشـبینی ده‌كرێت له‌م یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی نێوانیان له پاش هه‌ڵـبژاردنه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌نگی بخرێته سه‌ر چۆنێتی گواسـتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له نێوان هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌یاندا.
سه‌رۆك و سه‌رۆكی هه‌ڵـبژێردراو هاوده‌نگ بوون له‌وه‌ی گواسـتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به شـێوه‌یه‌كی ڕێـك‌وپـێـك بكرێت. له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێز ئۆباما گوتی وڵاته‌كه‌مان هیچ له‌وه كه‌متر چاوه‌ڕوان ناكات.
هاوكات خانم لۆرا بوش خانمی یه‌كه‌می داهاتووی ئه‌مریكا میشێل ئۆبامای به ناو به‌شـه‌كانی كۆشـكی سه‌رۆكایه‌تیدا ده‌گه‌ڕان.
بڕیاره له 20 ی مانگی یه‌كی سـاڵی داهاتوو به‌ڕێز ئۆباما سوێندی سه‌رۆكایه‌تی بخوات.